جيهان

ھاوپەیمانی عەرەبی بە ئامانجگرتنی ژمارەیەک چەک و ئۆتۆمبێلی سەربازیی لە بەندەری موکەڵا لە یەمەن ڕاگەیاند

گوتەبێژی ھێزەکانی ھاوپەیمانی عەرەبی، لیوا تورکی مالیکی ڕایگەیاند، کە چەک و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان بەر لەوەی بکرینە ئامانج، لە ڕێگای دوو کەشتییەوە لە بەندەری فەجیرە لە ئیمارات ڕەوانەی بەندەری موکەڵا سەربە پارێزگای حەزەرمەوت ڕۆژھەڵاتی یەمەن، کرابوون.

Mustafa M. M. Haboush  | 30.12.2025 - نوێکردنەوە : 30.12.2025
ھاوپەیمانی عەرەبی بە ئامانجگرتنی ژمارەیەک چەک و ئۆتۆمبێلی سەربازیی لە بەندەری موکەڵا لە یەمەن ڕاگەیاند

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

گوتەبێژی ھێزەکانی ھاوپەیمانی عەرەبی، لیوا تورکی مالیکی ڕایگەیاند کە ژمارەیەک چەک و ئۆتۆمبێلی سەربازیی کە لە ئیماراتەوە ڕەوانەی بەندەری موکەڵا سەربە پارێزگای حەزەرمەوت ڕۆژھەڵاتی یەمەن کرابوون، کراونەتە ئامانج.

تورکی مالیکی بە ئاژانسی ھەواڵیی فەڕمی سعوودیە "SPA"ی ڕاگەیاندووە کە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کە ھێرشێکی ئاسمانیی لەلایەن ھێزەکانی سەربە ھاوپەیمانی عەرەبی لە بەندەری موکەڵا ئەنجامدراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ھێرشەکەدا، ژمارەیەک چەک و ئۆتۆمبێلی سەربازیی لە بەندەری موکەڵا کراونەتە ئامانج.

باسی لەوەش کردووە کە چەک و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان بەر لەوەی بکرینە ئامانج، لە ڕێگای دوو کەشتییەوە لە بەندەری فەجیرە لە ئیماراتەوە، ڕەوانەی بەندەری موکەڵا، کرابوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın