Ömer Koparan,Ethem Emre Özcan
02 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2020
ئەلباب- AA
عەبدوڵڵا گەنجێکی سووریا تەمەن ١٨ ساڵە کە لە میانی پەلامارەکانی ساڵی ٢٠١٥ی رژێمی ئەسەد بۆسەر شاری حومس پارچە بۆمب بەر سەری کەوتووە و بەو هۆیەوە لە رووی جەستەیی و لە رووی ژیرییەوە کەمئەندام بووە.
خێزانی عەبدوڵڵا لە ساڵی ٢٠١٨دا، بەرەو باکووری سووریا کۆچیان کردووە، سەرەتا لە پارێزگای ئیدلب و دواتر لە شارۆچکەی ئەلباب نیشتەجێبوون.
سەعدەددین باوک عەبدوڵڵا بەبەردەوامی چاودێری کوڕەکەی دەکات کە رۆژبەرۆژ تەندروستی بەرەو خراپتر دەچێت.
سەعدەددین لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە بەهۆی پەلامارەکانی رژێمی ئەسەد و هاوپەیمانانییەوە، کوڕەکەی کەمئەندام بووە و بەردەوام پێویستی بەچاودێرییە، ئاماژەی بەوەشدا کە تا ئێستا هیچ کەسێکی خێرخوازییان نەدۆزیوەتەوە کە بەرپرسیاریەتی چارەسەرکردنی کوڕەکەی بگرێتە ئەستۆ.