Ruslan Rehimov
02 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2020
باکو- AA
سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلییڤ رۆژی ١٠ی تشرینی دووەم کە تیایدا ئەرمینیا دانی بە شکستی سەربازیی خۆیدانا بەرامبەر بە سوپای ئازەربایجان، وەک "رۆژی سەرکەوتن" راگەیاند.
لەو بارەیەوە سەرۆکایەتی کۆماری ئازەربایجان راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە هەموو ساڵێک لە ١٠ی تشرینی دووەمدا، یادی سەرکەوتنی سوپای ئەو وڵاتە دەکرێتەوە.
ئیلهام عەلیێڤ رۆژی دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکان لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، وەک رۆژی "یادکردنەوەی شەهیدەکان" راگەیاندووە.
سوپای ئازەربایجان لە میانی ٤٤ رۆژی ئۆپەراسیۆنەکانیدا، توانی پێنج شارۆچکە، چوار شارەدێ و ٢٨٦ گوند لە داگیرکاری ئەرمینیا رزگار بکات.
لە ١٠ی تشرینی دووەمی رابردوودا، ئەرمینیا شکستی سەربازیی خۆی راگەیاند و رێککەوتننامەیەکیشی بۆ کشانەوە لە شارەکانی ئاغدام، لاچین و کەلبەجەر واژوو کرد.