سياسەت, جيهان

دەنگۆی ئەوە هەیە ترەمپ رێگەی بە زیادکردنی سزاکانی سەر ئێران دابێت

دەنگۆی ئەوە هەیە دۆناڵد ترەمپ، دەسەڵاتی تەواوی دابێتە مایک پۆمپیۆ بۆ کارکردن دژبە ئێران.

Hakan Çopur  | 02.12.2020 - نوێکردنەوە : 04.12.2020
دەنگۆی ئەوە هەیە ترەمپ رێگەی بە زیادکردنی سزاکانی سەر ئێران دابێت

Washington DC

واشنتۆن-AA

ماڵپەڕی هەواڵیی "Daily Beast" بە پشتبەستن بە لێدوانی چەند بەرپرسێکی ئەمریکا کە نەیانویستوە ناوی خۆیان ئاشکرا بکەن، هەواڵی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ داوای لە دیپلۆماتە ئەمریکییەکان و بەتایبەت وەزیری دەرەوە، مایک پۆمپیۆ کردوە لە سزا خستنە سەر ئێران "دەستکراوە" بن.

لە هەواڵەکەدا باس لەوەکراوە کە لە چەند هەفتەی رابردوودا، ترەمپ زۆرترین سەرنجی خستووەتە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و کەمتر بایەخی بە پەیوەندییە دەرەکییەکان داوە، بەتایبەت پرسی ئێران-ی بەتەواوەتی داوەتە دەست مایک پۆمپیۆ.

بە گوتەی دوو بەرپرسی ئەمریکا کە خۆیان گوێبیستی لێدوانی نێوان ترەمپ و پۆمپیۆ بوون، سەرۆکی ئەمریکا دەسەڵاتی تەواوی داوەتە وەزیری دەرەوە بۆ زیادکردنی سزاکانی سەر ئێران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، چاوەڕوان دەکرێت کابینەی حکومەتەکەی ترەمپ بەر لەوەی لە ٢٠ی کانوونی دووەمدا دەسەڵات رادەستی کابینەی حکومەتەکەی جۆ بایدن بکات، سزاکانی سەر ئێران زیاتر بکات و ئابووری ئەو وڵاتە زیاتر بخاتە ژێر فشارەوە.

بانگەشەی ئەوەشکراوە کە پێدەچێت تیرۆرکردنی زانای ئەتۆمیی ئێران، موحسین فەخریزادە بە هەماهەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل ئەنجامدرابێت.

زانای ئەتۆمیی ئێران، موحسین فەخریزادە رۆژی ٢٧ی تشرینی دووەم لە شارۆچکەی ئابسەرد-ی سەربە پارێزگای تاران لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا تیرۆر کرا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın