Mustafa Deveci
22 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2022
ئیستانبوڵ - AA
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس بە زمانی تورکی سوپاسی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و حکوومەتی تورکیای کرد بەھۆی ئەو رۆڵە گرنگەی کە لە واژووکردنی رێککەوتنامەی گواستنەوەی بەرھەمی دانەوێڵە گێراویانە و رایگەیاند: "جەنابی سەرکۆمار ئەردۆغان و حکوومەتی تورکیا، ئاسانکاری و پێداگریتان لە ھەموو قۆناغێکی ئەم پرۆسەیەدا زۆر گرنگ بوو".
رێوڕەسمی واژووکردنی گواستنەوەی بەرھەمی دانەوێڵە بە بەشداری سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری بەرگریی تورکیا خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی رووسیا سێرگی شۆیگۆ و وەزیری ژێرخانی ئۆکراینا، ئەلێکساندەر کوبراکۆڤ لە نووسیگەی دۆڵمەباچە-ی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەڕێوەچوو.
پێش رێوڕەسمی واژووکردنی رێککەوتنامەکە، سەرکۆمار ئەردۆغان و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، گۆتێرێس کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان رێکخست.
گۆتێرێس لە کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەدا رایگەیاند کە ئەو زۆر خۆشحاڵە بە واژووکردنی رێککەوتنامەکە و راشیگەیاند "ئەمڕۆ، تروسکاییەکی ئومێد لە دەریای رەشدا دەبینرێت کە جیھان لە ھەموو کات زیاتر پێویستی پێیەتی".
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس بە زمانی تورکی سوپاسی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و حکوومەتی تورکیای کرد بەھۆی ئەو رۆڵە گرنگەی کە لە واژووکردنی رێککەوتنامەی گواستنەوەی بەرھەمی دانەوێڵە گێراویانە و لەمبارەیەوە گوتی: "جەنابی سەرکۆمار ئەردۆغان و حکوومەتی تورکیا، ئاسانکاری و پێداگریتان لە ھەموو قۆناغێکی ئەم پرۆسەیەدا زۆر گرنگ بوو".