Ali Cura
22 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2022
مۆسکۆ- AA
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ رایگەیاند چوار لە سیستمی مووشەکیی HIMARS یان کردووەتە ئامانج کە ئەمریکا لە ماوەی ١٥ رۆژدا بۆ ئۆکراینای ناردبوو.
ئیگۆر کۆناشینکۆڤ لەبارەی چالاکییەکانی سوپای رووسیا لە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینادا ئاماژەی بەوە دا کە زیانی زۆریان بە سوپای ئۆکراینا گەیاندووە و ئاشکرای کرد کە دوو سیستەمی مووشەکی لە مالۆتارانۆڤکا و ئۆتۆمبێلی گواستنەوە و سیستەمێکی مووشەکیی لە کراسنۆئارمیسکا و سیستەمێکی دیکەی مووشەکییان لە کۆنستانتینۆڤکای سەربە ناوچەی دۆنێتسک کردووەتە ئامانج.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا بە ئاماژەدان بەوەی کە گرووپێکی هێزە نەتەوەییەکان بە مووشەکی زۆر هەستیار کە لە زەویەوە هەڵدراوە، لە بینای قوتابخانەی ژمارە ٢٣ لە کراماتۆرسکیان کراونەتە ئامانج، گوتی: "لە ئەنجامدا زیاتر لە ٣٠٠ سەربازی هێزەکە لە چالاکی خران و زیاتر لە ٤٠ ئۆتۆمبێلی تەکنیکیی سەربازیی تێکشکێندراون".
کۆناشینکۆڤ ئەوەیشی ئاشکرا کرد کە فڕۆکەکانی رووسیا کۆگای مووشەک و تۆپخانەکانی یەکەکانی ٥٩ی پیادەی سوپای ئۆکراینایان لە ناوچەیەکی پیشەسازیی شاری مکۆلاییڤ تەقاندووەتەوە و زیاتر لە ٣٠ سەربازی ئۆکراینا لەوێدا کوژران.
گوتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگریی رووسیا بە ئاماژەدان بەوەی کە یەکەکانی هێزی ئاسمانیی و یەکەکانی تۆپخانە و مووشەکی رووسیا ئامانجە سەربازییەکانیان لە ناوچەی خارکیڤ، دۆنێتسک و زاپۆرۆژییا کردووەتە ئامانج، راشیگەیاند کە هێزە ئاسمانییەکانی رووسیا سیستەمی مووشەکیی بەرگریی ئاسمانی Buk-M1یان لە نزیک ناوچەی نیشتەجێبوونی چێریڤکۆڤکا لە دۆنێتسک تێکشکاندووە.
کۆناشینکۆڤ هەروەها تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە تاكو ئێستا ٢٦٠ فڕۆكه، ١٤٤ هێلیكۆپتهر، ٣٥٧ سیستهمی مووشهكی بهرگریی ئاسمانیی، هەزار و ٥٨٩ فڕۆكهی بێفڕۆكهوان، چوار ههزار و ١٥١ تانک و زرێپۆش، ٧٦٢ مووشهكهاوێژی فرهلووله، سێ هەزار و ١٧٦ گوللە تۆپ و گوللە هاوەن و چوار ههزار و ٤٥٣ ئۆتۆمبێلی سهربازیی ئۆكراینا تێكشکێندراون.