Mustafa Melih Ahıshalı,Hemın Othman Mohammed
29 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكی رێكخراوی به‌رگری مه‌ده‌نی ئێران، غوڵام رزا جه‌لالی رایگه‌یاند گوێ له مۆبایله‌كه‌ی سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی گیراوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی كرێكارانی ئێرانی (ILNA)، غوڵام رزا جه‌لالی رایگه‌یاندووه "پاش دوایین رووداوی گوێگرتن له مۆبایله‌كه‌ی سهركۆمار روحانی بڕیارماندا به به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلێك جیاواز له‌م مۆبایلانه‌ی ئێستا كه گوێیان لێنه‌گیرێت".
سه‌رۆكی رێكخراوی به‌رگری مه‌ده‌نی ئێران زانیاری نه‌دا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه "دوایین رووداوی گوێگرتن له مۆبایله‌كه‌ی روحانی" مه‌به‌ست لێی چییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه كاره‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلێك درێژه‌ی هه‌یه كه گوێی لێناگیرێت.
رێكخراوی به‌رگری مه‌ده‌نی ئێران وه‌ك رێكخراوێكی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئه‌و وڵاته كار ده‌كات.