Erbil Başay,Muhammet Ali Kemal
29 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2018
بەرلین- AA
راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆکی گشتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی مهسیحی، ئهنگێلا مێركڵ ئاشکرایکرد خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی گشتیی پارتەکەی لە کانوونی یەکەمدا و پۆستی راوێژکاری ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠٢١دا کاندید ناکاتەوە.
لە روونکردنەوەیەکدا لە ناوەندی گشتیی پارتەکەی، ئەنگێلا مێرکڵ ئاماژەی بەوەکرد ئەو ئەنجامانەی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای هێسن بەدەستهاتوون، رێکخستنەکانیان لە پارێزگاکە و لەسەر ئاستی وڵاتیش بوونەتە جێگەی نائومێدیی بۆ پارتی یەکێتیی دیموکراتی مهسیحی.
ئەنگێلا مێرکڵ جەختی لەوەکردەوە کە وەک راوێژکار و هاوکات وەک سەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی مەسیحی هەست بە بەرپرسیارێتیی دەکات.
باسی لەوەشکرد کە پێویستە لاپەڕەیەکی تازە هەڵبدەنەوە و گوتی: "خۆم کاندید ناکەم بۆ وەرگرتنی ئەرکی سەرۆکی گشتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی مەسیحی کە بڕیارە لە کانوونی یەکەمدا لە هامبۆرگ بەڕێوەبچێت. لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ٢٠٢١یشدا خۆم لەسەر فراکسیۆنی پارتی یەکێتیی مەسیحی بۆ پۆستی راوێژکار کاندید ناکەم. هەروەها وەک کاندید بەشداری ناکەم لە کێبڕکێی بوون بە ئەندام لە ئەنجوومەنی فیدراڵی (بوندێسرات)".
ئەنگێلا مێرکڵ تیشکی خستەسەر ئەوەی وەک راوێژکار لە دوایین خولیدایە و لە دوای ٢٠٢١ەوە هەوڵ بۆ وەرگرتنی ئەرکی سیاسیی دیکە نادات.