Erbil Başay,Muhammet Ali Kemal
09 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2019
بەرلین- AA
راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ لەبەرلینی پایتەخت لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بریتانیا، تێرێزا مای، کۆبووەوە.
ئەنگێلا مێرکڵ لە باڵەخانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازیی لە تێرێزا مای کرد و, دواتر کۆبوونەوەی نێوانیان دەستی پێکرد.
لەدوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە کە ماوەی کاتژمێر و نیوێکی خایاند، مێرکڵ، مای-ى بەڕێکرد و هیچ روونکردنەوەیەکیش سەبارەت بە کۆبوونەوەکە بڵاونەکراوەتەوە.
لەو هەواڵانەی کە لە میدیای ئەڵمانییدا بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە مێرکڵ و مای، خوازیارن رێگریی بکەن لە جێهێشتنی یەکێتیی ئەورووپا لەلایەن بریتانیاوە لە ١٢ی نیساندا بە بێ رێککەوتن و، بەر لە لووتکەی سبەینێی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا لەبارەی برێکسیت لە برۆکسل، هەردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕکردووە.
لە هەواڵەکاندا ئاماژە بەوەکراوە کە، مای خوازیارە برێکسیت تا رۆژی ٣٠ حوزەیران دوابخرێت.
مای لەدوای بەرلین سەردانی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا دەکات و، چاوەڕوان دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن کۆبێتەوە.