Muhammet Kurşun,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
21 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2019
تاران - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگەیاند كه لایه‌نگری دانوستان و دیپلۆماسییهتە، به‌ڵام هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆ هه‌لومه‌رجی به‌رگریی و خه‌باته نه‌وەك دانوستان.
حه‌سه‌ن روحانی له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پیاوانی ئایینی شیعه مه‌زهه‌ب له تارانی پایته‌خت، باسی له سزاكانی ئه‌مریكا كرد.
سه‌ركۆماری ئێران باسی له‌وه كرد كه له میانی 40 ساڵی رابردوودا ئه‌وانه‌ی له كۆشكی سپی بوون به به‌رده‌وامی دژبە ئێران كاریان كردووه و پلانی گوشار دروستكردن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریان داناوه، ئه‌مڕۆش هه‌موو ئه‌وانه به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه و گوتی:
"دوژمن هه‌میشه ده‌یویست ئێران ده‌ست به گرژی بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌مان نه‌كرد. له ناوخۆش كه‌سانێك به‌دوای ئهوهوهبوون كه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌رچین، به‌ڵام له‌م زه‌مینه‌دا به‌رگری زۆر سه‌خت بوو. ئه‌گه‌ر به هاندانی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی دهرچووینایه ئه‌وا ئه‌مڕۆ به‌رگریكردن له‌و هه‌نگاوانه‌ی حكوومه‌ت به‌ئاراسته‌ی گه‌ل هه‌ڵیگرتوون زۆر قورس و ئاڵۆزده‌بوون. له ره‌وشێكی له‌و شێوه‌یه‌دا جگه له ئه‌مریكا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش سزایان به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا ده‌سه‌پاند".
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له نێوان گه‌ل و به‌ڕێوه‌به‌رانی وڵات‌دا بۆچوونی جیاواز نییه له‌به‌رامبه‌ر سزاكانی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه وه‌ك خۆی لایه‌نگری دانوستان و دیپلۆماسییهتە، به‌ڵام له‌م هه‌لومه‌رجانه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دانوستان په‌سه‌ند نییه.
حه‌سه‌ن روحانی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ساڵی رابردوو له میانی كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رۆكی پێنج وڵاتی گه‌وره ببوونه نێوه‌ندگیر بۆ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و گوتی: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌شت جار داوای دانوستانی كردبوو. هه‌لومه‌رجی ئێستا به هیچ جۆرێك هه‌لومه‌رجی دانوستان نییه، به‌ڵكو هه‌لومه‌رجی خۆڕاگری و تێكۆشانه".
سه‌ركۆماری ئێران تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك رووبه‌ڕووی زۆر كێشه و سه‌ختی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ته‌واوی ئه‌وانه په‌یوه‌ندییان به حكوومه‌ته‌وه نییه و پێشتر داهاتی خه‌ڵكیان به‌رزكردبووه‌وه و گوتی: "بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا وڵات باشتر به‌ڕێوه‌به‌رین پێویستیمان به میكانیزمی بڕیاره. له جه‌نگی عێراق-ئێران‌دا ئه‌نجوومه‌نێك پێك هێندرا و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له ده‌ست ئه‌و میكانیزمه‌دا بوون. په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش ده‌ستوه‌ردانی له بڕیاره‌كانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌دا نه‌ده‌كرد. ئه‌مڕۆش كه له جه‌نگی ئابووریداین پێویستیمان به ده‌سه‌ڵاتێكی له‌مجۆره‌یه".
حه‌سه‌ن روحانی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له هیچ قۆناغێكدا رووبه‌ڕووی كێشه‌ی سیسته‌می بانكی و فرۆشتنی نه‌وت نه‌بوونه‌ته‌وه و دووچاری ئه‌و سزایانه‌ی ئێستا نه‌بوونه‌ته‌وه و گوتی: "له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌سه‌دا ٨٧ی ئاڵوگۆڕی دراو به دۆلاره. وڵاته‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی نایاسایی سزای به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه له بازرگانیكردن به‌و جۆره دراوه. به‌شێك له كێشه‌كانمان دابه‌زینی داهاتی حكوومه‌ت و سنوودراربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانمانه له‌گه‌ڵ جیهان له سیسته‌می بانكیدا".