Muhammet Kurşun,Rewa Mahmood Hasan
21 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2019
تاران - AA
گوتەبێژی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران، بەهرۆز کەمالوەندی رایگەیاند کە لە دوای وەستاندنی بەشێک لە ماددەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی، توانای ٣،٦٧ بەرهەمی یۆرانیۆمیان (٣٠٠ کیلۆگرام) چوار هێندە بەرزکردۆتەوە.
بەهرۆز کەمالوەندی لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکاران باسی لە وەستاندنی بەشێک لە خاڵەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی کرد.
گوتەبێژی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران ئاشکرای کرد کە ئێران نایەوێت لە رێککەوتنی ئەتۆمی بکشێتەوە یان پێشێلکاری بەرامبەر بکات و گوتی: ''لە بنکەی ئەتۆمی ناتانز توانای ٣،٦٧ بەرهەمی یۆرانیۆممان (٣٠٠ کیلۆگرام) چوار هێندە بەرزکردۆتەوە''.
بەهرۆز کەمالوەندی ئاماژەی بەوەدا ئەو زیادکردنە لە توانای پیتاندندا دوای بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی باڵا دێت لە هەشتی ئایاردا و گوتی: ''لەئێستادا بەپێی ماددەی ٢٦ی رێککەوتنی ئەتۆمی دوو بڕیارمان دا. لەمەودوا دوو هەنگاوی تر دەنێین. هیوادارم وڵاتانی ئەورووپا لە میانی ٦٠ رۆژدا بەڵێنەکانیان جێبەجێ دەکەن و ئێمەش ناچارنابین هەنگاوی تر بنێین''.
گوتەبێژی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران راشیگەیاند لە هەنگاوی دواتردا ئەگەری ئەوە لە ئارادایە سەنتەرفیوجەکانی ar2m، ar4، ar6 بەکاربهێنن.