Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
21 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگەیاند كه به هۆی په‌یوه‌ندیی نێوان سه‌ربازیی-پیشه‌سازیی به‌رگریی به‌شێك هه‌یه كه نایه‌وێت هیچ كات جه‌نگ ته‌واوبێت به ئه‌مریكاشه‌وه.
دۆناڵد ترەمپ له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی، سه‌رزه‌نشتی ئه‌وانه‌ی كرد كه زۆری لێده‌كه‌ن جه‌نگ دژبه ئێران هه‌ڵگیرسێنێت.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ماوه‌یه‌كی زۆره ئێران بووه‌ته كێشه، هاوكات ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌ی باراك ئۆباما له‌گه‌ڵ ئێران واژووی كرد به كاره‌سات ناوبرد.
دۆناڵد ترەمپ باسی له‌وه كرد كه ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و سزاكانیان به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له رووی ئابوورییه‌وه ئێرانی به‌ره‌و كاره‌سات بردووه، به‌ڵام ناشیه‌وێت بچێته جه‌نگه‌وه له‌گه‌ڵیدا.
له وه‌ڵامی پرسیاری پێشكه‌شكاره‌كه‌دا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه "ده‌توانن دڵنیایی بده‌نه گه‌ل له‌وه‌ی له‌دوای پێكدادانێكدا نین له‌گه‌ڵ ئێران‌دا؟" تره‌مپ رایگه‌یاند "ئه‌وه منم له‌باره‌ی ئه‌و جه‌نگانه‌وه قسه‌ده‌كه‌م كه ماوه‌ی 19 ساڵه به‌رده‌وامه. مرۆڤه‌كان (له‌به‌ر جه‌نگه‌كانی ئه‌مریكا) هێشتا له‌وێن. خۆتان فریومهدهن، له‌م وڵاته‌دا ئاڵۆزییه‌كی سه‌ربازیی-پیشه‌سازیی هه‌یه، ئه‌وانه هه‌میشه جه‌نگیان ده‌وێت".
دۆناڵد ترەمپ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه "به‌ناو خه‌لافه‌ت"ی داعشیان كۆتایی پێهێناوه و ده‌یه‌وێت سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا بكشێنێته‌وه و گوتی: "كه ده‌ڵێم ده‌مه‌وێت سه‌ربازانمان (له سووریا) بكشێنمه‌وه، كه‌سانێك شێت ده‌بن. له‌م واشنتۆنه كه‌سی وا هه‌یه نایانه‌وێت (سه‌ربازانمان) له هیچ شوێنێك ده‌ربچن. من ده‌ڵێم باشه ئیدی با چه‌ند سه‌د سه‌ربازێك له‌وێ بمێننه‌وه، به‌ڵام به قسه‌ی ئه‌وان بووایه هه‌زاران سه‌ربازی دیكه‌یش ره‌وانه ده‌كرا. گرووپێك هه‌یه پێیان ده‌ڵێن 'كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربازیی-پیشه‌سازیی'. ئه‌وان نایانه‌وێت له هیچ شوێنێك ده‌ربچن. به‌رده‌وام شه‌ڕیان ده‌وێت. من شه‌ڕم ناوێت. به‌ڵام ره‌وشی وه‌ك ئێران روو ده‌ده‌ن ناتوانین رێگه بده‌ین ئه‌وان چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست بهێنن".
گوزاره‌ی 'كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربازیی-پیشه‌سازیی' یه‌كه‌مجار له لایه‌ن سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا، دوایت ئهیزنهاوەر به‌كارهێندرا. له كاتێكدا له ١٩٦١ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پیشه‌سازیی به‌رگریی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سیاسیه‌كان و سوپای ئه‌مریكا هاوپه‌یمانییه‌كی تێكه‌ڵاویان دروستكردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام سوپا خه‌رجی زیاتر بكات.