Hemın Othman Mohammed
09 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2019
تاران - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی فه‌رمانی كرد به دامه‌زراندنی 20 سه‌نته‌رفیوجی IR6ی پێشكه‌وتوو له بنكه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ناتانز.
له میانی به‌شداریكردنی له پێشانگایه‌ك كه به بۆنه‌ی رۆژی ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌تۆمی نیشتمانی له تاران رێكخرابوو، روحانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی 114 به‌رهه‌می پیشه‌سازی ئه‌تۆمی ناساند.
روحانی له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه په‌یوه‌ندی كرد به بنكه‌ی ئه‌تۆمیی ناتانز لە پارێزگای بوشه‌هر باشووری ئێران و فه‌رمانی كرد به دامه‌زراندنی 20 سه‌نته‌رفیوجی IR6ی ئه‌تۆمی پێشكه‌وتوو له بنكه‌كه‌دا.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه پرۆژه‌ی سهرنتهفیوجی IR6 له ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌واو ده‌بێت و ده‌چێته قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌وه.