روحانی: "سیاسه‌تی ئه‌مریكا لاوازكردن، رووخاندن و دابه‌شكردنه"
- سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگەیاند كه سیاسه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌ی بریتییه له‌وه‌ی به سزاكان وڵاته‌كه‌ی لاواز بكات، بیڕوخێنێت و دابه‌شی بكات.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن رحانی رایگەیاند كه سیاسه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌ی بریتییه له‌وه‌ی به سزاكان وڵاته‌كه‌ی لاواز بكات، بیڕوخێنێت و دابه‌شی بكات.
له گوتارێكیدا كه له تارانی پایته‌خت پێشكه‌شی باڵیۆزانی وڵاته‌كه‌ی كرد، روحانی ره‌خنه‌ی له سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و حكوومه‌تی واشنتۆن به‌گشتیی گرت.
روحانی باسی له‌وه كرد كه كۆشكی سپی له هیچ سه‌رده‌مێكدا به‌م ئاسته نه‌یاری یاسای نێوده‌وڵه‌تی، ئیسلام و فه‌ڵه‌ستینی نه‌كردووه و گوتی: "سیاسه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئێران بریتییه له‌وه‌ی به سزاكان لاوازی بكات، بیڕوخێنێت و دابه‌شی بكات".
حه‌سه‌ن روحانی باسی له‌وه كرد كه گه‌لی ئێران مل بۆ ئه‌و هاندانانه كه‌چ ناكات كه ده‌درێن دژ به ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی وڵات و گوتی: "دواین پیلانی ئه‌مریكا هیلاككردنی گه‌لی ئێرانه. ئه‌گه‌ر خۆمان راده‌ستی درۆزنێكی بیانی وه‌ك تره‌مپ بكه‌ین، ئه‌وا ئێران تاڵان ده‌كات".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.