Muhammet Kurşun,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
05 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2018
تاران - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگەیاند كه ده‌توانن به ئاسانی سزاكانی ئه‌مریكا تێپه‌ڕێنن و گوتی: "نیشانی ئه‌مریكای ده‌ده‌ین كه پێویسته به‌زمانی سته‌مكار، هه‌ڕه‌شه و سزا دژ به ئێران قسه نه‌كات".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جێگران و به‌ڕێوه‌به‌ران له وه‌زاره‌تی ئابووریی و دارایی وڵاته‌كه‌ی له تارانی پایته‌خت، حەسەن روحانی بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ سزاكانی ئه‌مریكا كرد.
سه‌ركۆماری ئێران جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌مریكا به‌و سزایانه گوشاری له‌سه‌ر كۆمپانیا، گه‌ل و ده‌وڵه‌تانی دیكه دروستكردووه و نه‌ك ته‌نها خۆیان به‌ڵكو وڵاتان و كۆمپانیاكانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش له حكوومه‌تی واشنتۆن تووڕه‌ن.
حه‌سه‌ن روحانی باسی له‌وه كرد كه پێگه‌ی سیاسیی هه‌موو ده‌وڵه‌تێكی جیهان په‌یوه‌سته به‌و متمانه‌یه‌ی به‌و وڵاته هه‌یه له‌گه‌ڵ رێزگرتنی له‌و به‌ڵێنانه‌ی ده‌یدات و گوتی: "ئه‌مریكا له قۆناغی نوێ‌دا زۆر به‌ڵێنی ژێر پێ خست كه دابوونی. ده‌وڵه‌تێك كه پابه‌ند نه‌بێت به یاسا و بڕیاره‌كانه‌وه ناتوانێت ده‌وڵه‌تانی دیكه بانگهێشتی ئارامی، سه‌قامگیری و ئاسایش بكات".
سه‌ركۆماری ئێران باسی له‌وه كرد كه له مێژووی كۆشكی سپی‌دا "سه‌رۆكێك نه‌بووه كه ره‌گه‌زپه‌رست و نه‌یاری بڕیاره‌كانی خۆی بێت" و هێنده دژی یاساكان و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بێت و گوتی: "پێویسته به ئاسانی سزاكان تێپه‌ڕێنین و ئه‌و كاره‌ش ده‌كه‌ین. به یه‌كێتیی و یه‌كگرتوویی گه‌له‌كه‌مان ئه‌مریكا فێرده‌كه‌ین كه پێویسته به‌زمانی سته‌مكار، هه‌ڕه‌شه و سزا دژ به ئێران قسه نه‌كات. ئه‌مریكا ده‌بێت سزا بدرێت بۆ هه‌موو مێژوو. جێگه‌ی قبووڵكردن نییه هه‌ر رۆژه‌ی به بیانوویه‌كی نوێ دژ به گه‌لێكی دێرین خۆی بسه‌پێنێت".
حەسەن روحانی رایگه‌یاند، كاتێك له نیویۆرك بووه، سه‌ركرده‌ی چوار وڵاتی مه‌زن نێوه‌ندگیربوون بۆ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و پێویستی به واسته نییه تا چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌نجامبدات.
سه‌ركۆماری ئێران راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بایه‌خ بۆ گوته و به‌ڵێن و بڕیاره‌كانی دابنێت، هیچ كێشه‌یه‌كی نییه بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌یدا و گوتی:
"پابه‌ند بن به قسه‌كانی خۆتانه‌وه، ئه‌وكاته ده‌توانین گفتوگۆ بكه‌ین. ئه‌مریكا به‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌ینێت له هه‌موو كات ته‌نیاتره. ته‌ماشای ئه‌و وڵاتانه بكه‌ن كه پشتگیریی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی دژایه‌تیی ده‌كه‌ن. ئێمه له‌ڕووی سیاسی، یاسایی و رای گشتییه‌وه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێناوه. دژایه‌تیی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مریكا، شتێكی ئاسایی نییه و سه‌ركه‌وتنی دیپلۆماسیی ئێمه‌یه".
حەسەن روحانی داوای له ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كانی ئێران كرد كه به‌فراوانی سه‌ركه‌وتنی سیاسی و دیپلۆماسیی ئێران رابگه‌یه‌نن.
سه‌ركۆماری ئێران راشیگه‌یاند، ئه‌مریكا له‌و كه‌شه نیگه‌رانه كه دوای كشانه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی سه‌ریهه‌ڵداوه، چونكه ئێران په‌یوه‌ندیی ئابووریی باشتری له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئاسیا و ئه‌ورووپا هه‌یه. ناوبراو خۆشحاڵیی خۆی له ئاست پابه‌ندبوونی وڵاتانی هاوبه‌شی 5+1 به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌وه نیشاندا و رایگه‌یاند، ئه‌مریكا به هه‌ر بیانوویه‌ك و له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بێت ده‌یه‌وێت سزای ئێران بدات و ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی ئێران دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
حەسەن روحانی باسی له بهتایبهتكردنیش كرد و رایگه‌یاند، حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌وباره‌وه پابه‌نده به به‌ڵێنه‌كانییه‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتدایه كه كاره‌كان به‌گه‌ل بسپێردرێت.