تره‌مپ بۆ روحانی: "هه‌رگیز جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا مه‌كه"
- دۆناڵد تره‌مپ بۆ حه‌سه‌ن روحانی: "هه‌رگیز جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا مه‌كه، ئه‌گه‌رنا باجی ده‌ره‌نجامانێك ده‌ده‌یت كه زۆر كه‌م كه‌س له مێژوودا بینیوێتی. ئیدی وڵاتێك نین لێدوانە توندەکانتان قبووڵ بکەین. ئاگاداربه".
Washington DC
واشنتۆن - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی دوێنێ له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆز و نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له تاران، ره‌خنه‌ی له حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ گرت به رێگرتن له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران و رایگه‌یاند "ئاشتیی له‌گه‌ڵ ئێران دایكی ئاشتییه‌كانه، جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران دایكی جه‌نگه‌كانه". له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ وه‌ڵامی دایه‌وه.
تره‌مپ له‌ڕێگه‌ی هه‌ژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ره‌وه تویتێكی له‌ژێر ناوی "بۆ سه‌ركۆماری ئێران روحانی" بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاندووە:
"هه‌رگیز جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا مه‌كه، ئه‌گه‌رنا باجی ده‌ره‌نجامانێك ده‌ده‌یت كه زۆر كه‌م كه‌س له مێژوودا بینیوێتی. ئیدی وڵاتێك نین لێدوانە توندەکانتان قبووڵ بکەین. ئاگاداربه".
دوێنێ حه‌سه‌ن روحانی باسی له‌وه كردبوو كه گه‌لی ئێران مل بۆ ئه‌و هاندانانه كه‌چ ناكات كه ده‌درێن دژ به ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی وڵات و تره‌مپی به كه‌سێكی خۆسه‌پێن ناوزه‌ندكردبوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن