Adham Kako,Levent Tok,Ömer Koparan,Eşref Musa
10 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2018
باب/ئه‌نقه‌ره - AA
گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له شارۆچكه‌ی دوما لە غوته‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه كه دوا شوێنه له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ده‌ست ئۆپۆزسیۆنی سووریاوه مابێت، سه‌رله‌نوێ ده‌ستی پێكرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئانادۆڵو له شارۆچكه‌ی باب، شه‌وی رابردوو ئه‌و كاروانه‌ی له غوته‌وه به‌ڕێكه‌وتبوو، گه‌یشتووه‌ته شارۆچكه‌ی باب.
له‌نێو حه‌ڤده‌هه‌مین كاروانی گواستنەوەی هاووڵاتییانی سڤیل لە غوته‌ی رۆژهه‌ڵات و پێنجه‌مین كاروان لە دوماوە، ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆن و ئه‌و خه‌ڵكه سڤیله به‌دیده‌كران كه ده‌یانویست ناوچه‌كه بهجێبهێڵن.
كاروانه‌كه له 74 پاس پێكهاتبوو و سێ هه‌زارو 548 كه‌سیان هه‌ڵگرتبوو كه 877ی ژن و هه‌زارو 346یان منداڵبوون.
هاوكات دوو ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنیش یاوەری كاروانه‌كه‌ی ده‌كرد.
ئه‌وانه‌ی له دوماوه هاتبوون، له شارۆچكه‌ی بابه‌وه چوونه شارۆچكه‌ی عه‌زاز و بڕیاره له نشینگه كاتییهكاندا نیشتهجێبكرێن.
تا ئێستا زیاتر له 53 هه‌زار كه‌س ناچاربوون غوته‌ی رۆژهه‌ڵات جێبهێڵن.