Betül Yürük,Mohammed Baqi Hussein
10 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2018
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان - AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڤاسیلی نیبێنزیا هۆشداریی دا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرشی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر سووریا ئه‌نجامبدات، ئه‌نجامی جددیی ده‌بێت.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر پێشنیاری نۆ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه سه‌باره‌ت به هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی رژێمی سووریا بۆ سه‌ر شاری دوما لە غوته‌ی رۆژهه‌ڵات كۆبووه‌وه.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڤاسیلی نیبێنزیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد کە رژێم هێرشی كیمیایی بۆ سه‌ر دوما ئه‌نجامنه‌داوه، و ئه‌مریكا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیای به په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی توند دژی رووسیا له سووریا تۆمه‌تباركرد.
نیبێنزیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا كوێرانه دوای ئه‌مریكا كه‌وتوون و لێدوانه‌كانیان دژی رووسیا، سه‌رده‌می جه‌نگی ساردی تێپه‌ڕاندووه.
نیبێنزیا هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی دومای به ناڕاست ناوبرد و گوتی، "له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه به ئه‌مریكامان راگه‌یاندووه، ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی لە سووریا، ئه‌نجامی جددیی ده‌بێت".
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راشیگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌رپرسانی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی (OPCW) ده‌گه‌نه سووریا و و لەبارەی هێرشەکەوە ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی له‌باره‌ی په‌لاماره كیمیاییه‌كه‌ی دوماوه رایگه‌یاندبوو،"ته‌نها دڕنده ئه‌مه ده‌كات. ته‌نها دڕنده خه‌ڵكی سڤیل ده‌كاته ئامانج".
هالی راشیگه‌یاندبوو، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هه‌ڵوێست نیشانبدات یان نا، ئه‌مریكا وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌ی سووریا ده‌داته‌وه و ئیدی پێویسته جیهان دادپه‌روه‌ریی به‌خۆیه‌وه ببینێت.