Behlül Çetinkaya
29 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه پرۆسه‌ی ره‌زامه‌ندنی ناوخۆیی "پرۆتۆكۆڵی گه‌شتكردن به ناسنامه" له‌نێوان توركیا و ئازه‌ربایجان ته‌واو بووه و له یەکی نیسانه‌وه كاری پێ ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه به‌وه‌داوه كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵاته‌وه پرۆسه‌ی ره‌زامه‌ندنی ناوخۆیی "پرۆتۆكۆڵی گه‌شتكردن به ناسنامه" له‌نێوان توركیا و ئازه‌ربایجان ته‌واو بووه كه له ١٠ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ له باكۆ واژووی له‌سه‌ر كراوه.
تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له یەکی نیسانه‌وه كار به پرۆتۆكۆله‌كه ده‌كرێت و به‌بێ به‌كارهێنانی پاسپۆرت و ته‌نها به به‌كارهێنانی ناسنامه‌ی نوێ هاووڵاتییانی توركیا و ئازه‌ربایجان ده‌توانن گه‌شت ئه‌نجام بده‌ن.