Haydar Hadi,Mohammed Baqi Hussein
16 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2017
به‌غدا - AA
هێزه عێراقییه‌كان چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان كۆنترۆڵكردووه و به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وی.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش له كه‌ركووك، پردی خالید، رێگای ریاز-مه‌كته‌ب خالید، ده‌روازه‌ی مه‌ریه‌م به‌گ و رێگای ره‌شاد-مه‌ریه‌م به‌گ كۆنترۆڵكراون.
هه‌ر به پێی راگهیهنراوهكه، هێزه عێراقییه‌كان له كێڵگه‌كانی گازی سروشتیی باكووری كه‌ركووك و فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای كه‌ركووك كۆنترۆڵیان گرتووه‌ته ده‌ست و به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وی.