Ahmet Furkan Mercan
21 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2023
هیرۆشیما - AA
سەرکردەکانی G7 بەڵێنیان دا کە بەپێی پێویست پاڵپشتیی دپبلۆماسی و سەربازیی ئۆکراینا بکەن.
لووتکەی گرووپی حەوت لە شاری هیرۆشیمای ژاپۆن بەردەوامە.
حکوومەتی ژاپۆن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، بە بەشداریی سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە پەراوێزی لووتکەکەدا، کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە پرسی ئۆکراینا بەڕێوەچووە.
سەرکردەکانی گرووپی حەوت بەڵێنیان داوە کە بەپێی پێویست پاڵپشتیی دپبلۆماسی، دارایی، مرۆیی و سەربازیی ئۆکراینا بکەن و دووپاتیان کردووەتەوە کە ئاشتی بۆ ئۆکراینا دەگەڕێننەوە.
هاوکات سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، کیشیدا فومیۆ پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی کرد بەرامبەر بەو هەوڵانەی کە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتییەکی دادپەروەر و بەردەوام لە ئۆکراینا دەیدات.