جيهان

کەوتنەوەی ئاگر لە بازاڕێکی تاران

Mustafa Melih Ahıshalı  | 03.02.2026 - نوێکردنەوە : 03.02.2026
کەوتنەوەی ئاگر لە بازاڕێکی تاران

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە بازاڕی جەننەت لە ناوچەی جەننەت ئابادی تارانی پایتەختی ئێران، ئاگر کەوتنەوە.

گوتەبێژی ئاگرکوژێنەوەی تاران، جەلال مەلەکی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی کرێکارانی ئێران، زانیاری لە بارەی ڕووداوەکە خستەڕوو.

مەلەکی ڕایگەیاند: "ئاگرەکە لە بازاڕێکی چوارڕێیانی نیایش-جەننەت ئاباد ڕووی دا. لە سەرەتای ڕووداوەکەدا پێنج ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی ناوچەکە کران".

مەلەکی ئاماژەی بەوە کرد کۆگایەکی گەورە بە قەبارەی نزیکەی سێ هەزار مەتر چوارگۆشە، کە پڕ بووە لە ستاندی جیاواز و بەشێکی زۆری لە کەرەستەی سووتێنەر دروست کراوە بەتەواوی ئاگری گرتووە و، دووکەڵێکی چڕ لە شوێنی ڕووداوەکە بەرزبووەتەوە، گوتیشی: ''لە چەند لایەکەوە دەست بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە کراوە".

هەروەها مەلەکی باسی لەوە کرد ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام ٢٠٠ دوکان لەناو بازاڕەکەدا بەتەواوی سووتاون.

گوتیشی: "هێشتا زانیارییەکی تەواو و ڕوون لە بارەی ژمارەی برینداران و ئەگەری ڕوودانی گیانلەدەستدان لەو ڕووداوە لەبەردەستدا نییە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın

هه‌واڵه‌ هاوشێوه‌كان