جيهان

کەشتییە نەوت هەڵگرەکەی ئێران جەبەل تارق-ی بەجێهێشت

- دوای بڕیاری دادگای باڵای جەبەل تارق، کەشتییە دەستبەسەرداگیراوەکەی ئێران ئازاد کرا.

Tayfun Salcı, Rewa Mahmood Hasan  | 19.08.2019 - نوێکردنەوە : 20.08.2019
کەشتییە نەوت هەڵگرەکەی ئێران جەبەل تارق-ی بەجێهێشت

London

لەندەن - AA

دوای بڕیاری دادگای باڵای جەبەل تارق، کەشتییە دەستبەسەرداگیراوەکەی ئێران ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەیی ناوخۆیی "Gibraltar Chronicle" کەشتی نەوت هەڵگری ئێرانی کە ناوەکەی لە “Grace 1”ەوە بۆ “Adrian Darya 1” گۆڕاوە، کاتژمێر ٢٣:٣٠ شەوی رابردوو بەکاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە جەبەل تارق-ی بەجێهێشتووە بەرەو رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

دوێنێ باڵیۆزی ئێران لە لەندەن، حامید باعیدی نەژاد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرئاماژەی بەوەدابوو کە کەشتی نەوت هەڵگری ئێرانی کە لە چواری تەمووزدا لە جەبەل تارق دەستی بەسەرداگیرابوو، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بڕیاری ئازادکردنی درا، چاوەڕوان دەکەن لەمڕۆدا (دوێنێ) ئازاد بکرێت.

لە راگەیەندراوەکەی دوێنێی حکوومەتی جەبەل تارق-دا باس لەوە کرابوو کە داوایەک بۆ دەستبەسەردا -گرتنی کەشتی نەوت هەڵگری ئێرانی بەپاساوی پەیوەندی لەگەڵ سوپای پاسدارانی نێو لیستی تیرۆری ئەمریکا، رەتکراوەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سزاکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆسەر ئێران چوارچێوەیەکی تەنگتری هەیە لەچاو سزاکانی ئەمریکا بۆیە داواکەیان لەبارەی کەشتی ئەو وڵاتەوە قبووڵ نەکردووە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın