سوپای رژێمی ئه‌سه‌د به پشتیوانی رووسیا له خان شه‌یخون نزیكبۆته‌وه
- هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به پشتیوانی ئاسمانی رووسیا و به پێشێلكردنی لێكتێگه‌یشتنی ئیدلب پێشڕه‌وییانكردووه بۆ باشووری شاره‌كه و له سنووره‌كانی شارۆچكه‌ی خان شه‌یخون نزیكبوونه‌ته‌وه.
İdlib
ئه‌نقه‌ره - AA
هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به پشتیوانی ئاسمانی رووسیا و به پێشێلكردنی لێكتێگه‌یشتنی ئیدلب پێشڕه‌وییانكردووه بۆ باشووری شاره‌كه و له سنووره‌كانی شارۆچكه‌ی خان شه‌یخون نزیكبوونه‌ته‌وه.
له میانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی دواییدا، هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له گونده‌واره‌كانی سەربە پارێزگای حه‌ما باشووری ئیدلب پێشڕه‌وییانكردووه و به چوونیان بەرەو شاره‌دێی هەبیت، گرده‌كانی سوكه‌یك و تێری و كێڵگه‌كانی كه‌فره‌یدون و سابباغییه ده‌ستیان به‌سه‌ر خاڵی فاخیردا گرتووه كه یه‌كێكه له خاڵه‌كانی چوون بەرەو سنووری شارۆچكه‌ی خان شه‌یخون.
هێزه‌كانی رژێم هه‌وڵ ده‌ده‌ن له رۆژئاواوه شارۆچكه‌كه گه‌مارۆ بده‌ن و به‌مجۆره‌ش ٥٠٠ مه‌تر له سنووری شارۆچكه‌كه نزیكبوونه‌ته‌وه.
هێزه‌كانی رژێم كه گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌كانی سه‌ربه ئێران و هێزه تایبه‌تییه‌كانی رووسیا و سه‌ربازه به پاره‌گیراوه‌كان پشتیوانی ده‌كه‌ن خه‌ریكه رێگای خێرای حه‌له‌ب-دیمه‌شق ده‌بڕن كه به خان شه‌یخون-دا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
- گرنگی خان شه‌یخون
له ئاكامی هێرشی رژێمی ئه‌سه‌د به چه‌كی كیمیایی له چواری نیسانی ٢٠١٧ بۆسه‌ر ئه‌و شارۆچكه‌یه كه كوژرانی ١٠٠ كه‌سی لێكه‌وته‌وه، ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا به‌دوای خۆیدا هێنا.
ئه‌مریكا له حەوتی نیسان بنكه‌ی ئاسمانی سه‌ربازی شعێرات سه‌ربه رژێمی كرده ئامانج. نێرده‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌شی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧ پشتڕاستیكرده‌وه كه ئه‌و هێرشه له لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ئه‌نجامدراوه.
توركیا، رووسیا و ئێران له میانی گه‌ڕی دانوستانه‌كانی ئاستانا له چوار بۆ پێنجی ئایاری ٢٠١٧ خان شه‌یخون-یان وه‌ك بەشێک لە ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب راگه‌یاند، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش رژێم و پشتیوانانی به‌رده‌وام بوون له هێرشه چڕه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌م شارۆچكه‌یه.
- خاڵی چاودێری سوپای توركیا
خاڵێكی چاودێری سوپای توركیا له باشووری رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی مۆریك-ه كه نزیكه‌ی ١٠ كیلۆمه‌تر له باشووری خان شه‌یخون-ه‌وه دووره.
ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازی سووریا وای بۆ ده‌چێت له ئه‌گه‌ری فراوانكردنی هێرشه‌كاندا مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ئه‌و خاڵی چاودێریه‌ی توركیا گه‌مارۆ بدرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن