Gamze Türkoğlu Oğuz
28 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2020
نەتەوە یەکگرتووەکان- AA
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ٢١١ ملیۆن دۆلار یارمەتی بۆ سووریا دەکات.
یاریدەدەری سکرتێری گشتیی و بەرپرس لە هاوکارییە مرۆییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، مارک لۆوکۆک لە لێدوانێکیدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند "٢١١ ملیۆن دۆلار بۆ دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییەکانی سووریا، چاککردنی تۆڕی دابەشکردنی ئاو، خاوێنی کەمپەکانی پەنابەران و دابینکردنی ئاسایش بۆ گەڕانەوەی قوتابییان و مامۆستاکان بۆ قوتابخانەکان، پێویستە."
مارک لۆوکۆک ئەوەشی ئاشکرا کرد لەسەدا ٩٢ی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سووریا شوێنەوارەکانیان دیار نییە و هاوشێوەی زۆر وڵاتی دیکە، دەشێت ئاستی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەش زۆر لەوە گەورەتر بێت.
ناوبراو باسی لەوەش کرد ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانی کۆرۆنا لە سووریا نزیکەی ١٣ هەزار و ٥٠٠ حاڵەتە.