Büşra Selvi Öğütcen,Behlül Çetinkaya
28 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەى تووشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهان، ٤٤ مليۆن و ٢٥٢ هەزارى تێپەڕاند.
بەگوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer"، ژمارهی حاڵەتەكانى گیانلەدەستدان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ كە لە شارى وهان سەربە هەرێمى هوبى رۆژهەڵاتی چین سهری ههڵدا و لە سەرانسەرى جيهان تەشەنەی كرد، بۆ یەک ملیۆن و ١٧١ هەزار و ٤٧٩ کەس بەرزبووەتەوە.
هەروەها ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە بۆ ٤٤ مليۆن و ٢٥٢ هەزار و ٦٧٧ حاڵهت بەرزبووەتەوە.
زۆرترين حاڵەتى تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمار کراوە کە نۆ مليۆن و ٣٨ هەزار و ٣٠ حاڵەتە.
لهدوای ئەمريكا، هيندستان (حەوت مليۆن و ٩٩٠ هەزار و ٣٢٢)، بەڕازيل (پێنج مليۆن و ٤٤٠ هەزار و ٩٠٣)، رووسيا (يەك مليۆن و ٥٤٧ هەزار و ٧٧٤)، فەڕەنسا (يەك مليۆن و ١٩٨ هەزار و ٦٩٥)، ئيسپانيا (يەك مليۆن و ١٧٤ هەزار و ٩١٦)، ئەرجەنتين (يەك مليۆن و ١١٦ هەزار و ٦٠٩)، كۆلۆمبيا (يەك مليۆن و ٣٣ هەزار و ٢١٨)، بەريتانيا (٩١٧ هەزار و ٥٧٥) و مەكسيك (٨٩٥ هەزار و ٣٢٦) حاڵەتی تووشبوون دێن.
هەروەها لە سەرانسەرى جيهاندا، ٣٢ مليۆن و ٤٤٧ هەزار و ٥٠٥ تووشبووى پهتاكه دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی، چاكبوونەتەوە.