Firdevs Yüksel
28 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ- AA
بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٤٠ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٤١ دۆلار و ٧٨ سەنت و رۆژەکەشی بە ٤١ دۆلار و ٦١ سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:٢٢ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکە سەدا ١،٥١ دابەزینی بەخۆوەبینی و گەیشتە ٤٠ دۆلار و ٩٨ سەنت.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٣٨ دۆلار و ٨١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
پێشبینییەکانی ئینستیتۆی نەوتی ئەمریکا بۆ زیادبوونی ٤،٦ ملیۆن بەرمیل لە یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا، نیگەرانییەکانی لە زۆری خستنەبازاڕی نەوت زیاتر کرد و بووە هۆی دابەزینی نرخی نەوت، واش پێشبینی دەکرێت یەدەگەکان ١،٢ ملیۆن بەرمیل کەم بکات.
بەهۆی زریانی سێتا لە ئەمریکا، پاڵاوگاکانی کەنداوی مەکسیک کارەکانیان وەستاندووە و ئەمەش رۆڵی هەبوو لە رێگریکردن لە دابەزینی زیاتری نرخی نەوت.
فەرمانگەی ئاسایش و کاروباری ژینگە سەربە وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا، ئەوەی ئاشکرا کرد بەهۆی زریانەکەوە سەدا ٤٩ی بەرهەمهێنانی نەوت و سەدا ٥٥ی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە پاڵاوگەکانی کەنداوی مەکسیک کەمی کردووە.
لە لایەکی دیکەشەوە، دووبارە چالاکبوونەوەی کێڵگەکانی لیبیا و دەستکردنەوەیان بە هەناردەکردنی نەوت وای کردووە رێژەی ئەو سووتەمەنییە لە بازاڕەکاندا زیاد بکات و ئەمەش رێگرە لە هەڵکشانی زیاتری نرخی نەوت.
هەروەها بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا هۆکارێکی دیکەی کەمبوونەوەی خواستە لەسەر نەوت و بە نزمی هێشتنەوەی نرخەکان.