Zana Natık Kerem
04 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و جێنشنی ئەبو زەبی، محەمەد بن زاید ئال نھەیان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی بەرفراوانی شاندی نێوان ھەردوو وڵاتیان کرد.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە کۆشکی نیشتمان لە ئیمارات، رێورسمی پێشوازیکردن بە لێدانی مارشی نیشتمانیی ھەردوو وڵات و تەقاندنی ٢١ گولـلە تۆپ بۆ مستەفا کازمی رێکخراوە.
لە کۆبوونەوەی نێوان شاندی عێراق و ئیمارات، چۆنیەتی پتەوترکردنی ھاوکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات تاوتوێکرا.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە چوارچێوەی سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئیمارات، شاندی ھەردوو وڵات کۆبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، چۆنیەتی پتەوترکردنی ھاوکارییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئیمارات لە بوارەکانی وەبەرھێنان، وزە، رۆشنبیری، بازرگانیی، گواستنەوە، خزمەتگوزارییەکان و کەرتەکانی دیکە، تاوتوێکراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە ئیمارات و لە فڕۆکەخانەی ئەبو زەبی لەلایەن محەمەد بن زاید ئال نھەیان و وەزیری وزەی ئیمارات سوھەیل مەزروعی پێشوازی لێکرا.