Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
24 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سیناتۆره كۆمارییەکان بابه‌ته‌كانی توركیا و S-400یان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراودا له كۆشكی سپی تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی رۆژانه‌ی كۆشكی سپی‌دا بوو، كاتژمێر ١٦:٠٠ ده‌ستیپێكرد، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ ٤٥ سیناتۆری سەربە پارتی كۆماری كۆبوویه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی په‌یامنێرانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن که كۆشكی سپی بوون، تره‌مپ بۆ ماوه‌ی یەک كاتژمێر زیاتر له‌گه‌ڵ سیناتۆره‌كان كۆبووه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سزا گریمانه‌كراوه‌كان له چوارچێوه‌ی "یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنه‌كانی ئه‌مریكا له رێگه‌ی سزاكانه‌وه (CAATSA)" سه‌باره‌ت به توركیا، تاوتوێكراون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له سیناتۆره دیاره‌كانی كۆمارییه‌كان لیندزی گراهام، تۆم كه‌تن، میچ مهككۆنهڵ، راند پاوڵ، ماركۆ روبیۆ و جه‌یمس ریچ به‌شدارییان كردووه.
هیچ راگه‌یه‌نراوێك له لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.