Ömer Tuğrul Çam
02 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2021
ریگا- AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی، ئانتۆنی بڵینکن بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پرسەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، کۆبوونەوە.
هەردوو وەزیر کە لە ئێستادا بە مەبەستی بەشداریی کردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە ریگا پایتەختی لیتوانیان، کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵییان ئەنجامدا و بەر لە کۆبوونەوەکەش چاوشئۆغڵو لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لەوە کرد کە کۆمەڵێک بابەتی زۆر هەن بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکەن، ئەم کۆبوونەوەیەش درێژەی کۆبوونەوەکەی رۆمای نێوان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدنە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە وەک دوو وڵاتی ئەندامی ناتۆ دەربارەی بابەتە هەرێمییەکانی وەک ئۆکراینا، لیبیا، سووریا و ئەفغانستان، ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەکەن.
بەهەمان شێوە ئانتۆنی بڵینکنیش خۆشحاڵی خۆی لەوە نیشاندا کە جارێکی دیکە چاوی بە چاوشئۆغڵو کەوتووە و باسی لەوەش کرد کە وەک دوو وڵاتی ئەندامی ناتۆ گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک بابەتی زۆر دەکەن.
بڵینکن ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەم کۆبوونەوەیە هەلێکە بۆ ئەوەی دەربارەی پرسە هەرێمییەکان و هەماهەنگییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا گفتوگۆ بکەن.