Ahmet Furkan Mercan
02 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2021
تۆكیۆ – AA
كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگر له ده‌ریای ژاپۆن ژێرئاو كه‌وت، ١٧ كه‌س له تیمی كه‌شتیوانی رزگاركراون و گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سێك به‌رده‌وامه.
كه‌شتیی كارگۆی Houei Crystal كه پانامایییه له ناوچه ئاوییه‌كانی سەربە پارێزگای شیمانه رۆژئاوای ژاپۆن، هێمای به‌هاناوه‌چوونی هه‌ڵ كرد.
تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی ژاپۆن-یش ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كران.
ده‌ركه‌وت كه‌شتییه‌كه ٣٨٠ كیلۆمه‌تر باكووری رۆژهه‌ڵاتی دوورگه‌ی ئۆكینۆشیما ژێرئاو كه‌وتووه.
كه‌شتییه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی كۆریای باكووریش كه بۆ ناوچه‌كه ره‌وانه كرابوون توانیان بگه‌نه ١٧ كه‌س له تیمی كه‌شتیوانی كه‌شتییه‌كه كه له رێگای بهمهلی خۆڕزگاركردنهوه گیانی خۆیان رزگار كرد.
تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی ژاپۆن به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كه‌سه‌دا كه شوێن‌بزر بووه.
زاندراوه كه‌شتییه ژێرئاوكه‌وتووه‌كه، هه‌شت هه‌زار تۆن خه‌ڵووزی له به‌نده‌ری ناهخۆدكا له رووسیاوه گواستووه‌ته‌وه بۆ به‌نده‌ری كینوورا له ژاپۆن.
ئاماژه به‌وه‌یش دراوه ته‌واوی تیمی كه‌شتیوانیی كه‌شتییه‌كه، هەڵگری رەگەزنامەی ڤیێتنام-ن.