Emre Gürkan Abay,Ramal Abdullah Mahmood
31 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2018
مۆسكۆ – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون كۆبۆوه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و دوا پێشهاته‌كانی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا كرا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، كیم له شاری پیۆنگیانگ پایته‌ختی كۆریای باكوور پێشوازی كردووه له لاڤرۆڤ.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات كراوه، هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕی بیروڕاش كراوه له باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا.
له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی نێوان كۆریای باكوور و رووسیادا، لاڤرۆڤ بانگهێشتی كیم-ی كردووه بۆ رووسیا.