کارەکانی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە بەردەوامە کە دارستانەکانی قەزای ئالانیای لە ئەنتاڵیا گرتووەتەوە
بە بەکارهێنانی دوو فڕۆکە، هەشت هێلیکۆپتەر، ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، ئامێری دیکە و ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەردەوامە.

Antalya
ئەنتالیا - AA
لە ڕێگای زەمینیی و ئاسمانییەوە کارەکانی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە بەردەوامە، کە دارستانی قەزای ئالانیای لە پارێزگای ئەنتاڵیا گرتووەتەوە.
بەهۆکارێک کە هێشتا دیار نییە، نزیک کاتژمێر ٢٢:٠٠، ئاگر لە دارستانی ناوچەی عەلی ئەفەندی کەوتەوە.
ئاگرەکە بەهۆی کاریگەری توندەباوە لە کاتێکی کەمدا تەشەنەی سەند و گەیشتە ناوچەی نزیک شوێنی نیشتەجێبوون.
دوای ئاگادارکردنەوەیان هەریەک لە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی دارستان، ئاگرکوژێنەوە و ئافاد ڕەوانەی ناوچەکە کران.
بە مەبەستی خۆپاراستن، لەو ناوچەیەی ئاگرەکە گرتوویەتیەوە کارەبا بڕدرا، ئاگرەکە زیانی بە ژمارەیەک باخچە گەیاندووە و، چەندین خانووش چۆڵکران.
قایمقامی ئەلانیا، شاکیر ئۆنەر ئۆزتورک، ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو دامەزراوە و تیمەکان لە هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
ئۆزتورک جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئاگرەکە بەهۆی توندەباوە تەشەنەی سەندووە و، گوتی: "ئاگرەکەی لە ناوچەی عەلی ئەفەندی سەریهەڵدا، بەهۆی کاریگەری توندەباوە تەشەنەی سەند بۆ ناوچەی ئیسپاتلی. سوپاس بۆ خوا تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. تیمەکانمان گیانفیداییانە کار دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگری لە زیاتر تەشەنە سەندنی ئاگرەکە بگرن و کۆنترۆڵی بکەن".
لە ڕێگەی بە بەکارهێنانی دوو فڕۆکە، هەشت هێلیکۆپتەر، ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، ئامێری دیکە و ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەردەوامە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن