Sangar Hamad Azeez
03 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2018
جنێف - AA
گوته‌بێژی كۆمسیاری باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لیز ترۆسێڵ نیگەرانی خۆی نیشاندا لەبەرامبەر هەواڵی ئەوەی کە ئیسرائیل بڕیاری داوە گوندەکانی خان -ئەلحمەر ئەبوو ئەل خەلوو بڕوخێنن لە چەند رۆژی داهاتوودا.
لیز ترۆسەل لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و تیایدا باسی لە دوایین پێشهاتەکان کرد.
ناوبراو نیگەرانی خۆی نیشاندا لەبەرامبەر هەواڵی ئەوەی کە ئیسرائیل بڕیاری داوە گوندەکانی خان -ئەلحمەر ئەبوو ئەل خەلوو بڕوخێنن لە چەند رۆژی داهاتوودا.
ئەو گوتەبێژە ئەوەیشی ئاشکراکرد کە زیاد لە ١٨١ کەس لەو ناوچانە دەژین کە زۆربەیان منداڵ و ئافرەتن.
جیالەمەش ترۆسەل تیشکی خستە سەر ئەشکەنجەدانی بەندکراوانی یەمەن و گوتی: "هۆكاریان هه‌یه تا باوه‌ڕ بكه‌ن به‌ندكراوانی یه‌مه‌نی کە له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئیماراتییه‌وه رووبه‌ڕووی مامه‌ڵه‌ی خراپ، ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستدرێژیی سێكسی بوونه‌ته‌وه.