جيهان

ڤلادیمیر پوتین: "ھەمیشە گفتوگۆ لە ڕووبەڕووی جەنگ باشترە"

سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین ڕایگەیاند کە ھەمیشە گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی جەنگ، باشترە.

Emre Gürkan Abay, Yılmaz Öztürk  | 24.10.2025 - نوێکردنەوە : 24.10.2025
ڤلادیمیر پوتین: "ھەمیشە گفتوگۆ لە ڕووبەڕووی جەنگ باشترە"

Moskova

مۆسکۆ ــ AA

سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین ڕایگەیاند کە ھەمیشە گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی جەنگ، باشترە.

ڤلادیمیر پوتین لە بارەی بانگەوازەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نێوانیان بە ڕۆژنامەوانانی گوتی: "دۆناڵد ترەمپ کۆبوونەوەکەی دواخستووە، بەڵام ھەمیشە گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی جەنگ، باشترە".

گوتیشی: "لەبەر ئەوە ئێمە بەردەوام پاڵپشتیمان لە ئەنجامدانی گفتوگۆ کردووە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان".

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین لە ھەنگاریا دواخستووە و ئاماژەی بەوەدابوو: "ھەستم نەدەکرد کە لە کۆبوونەوەکەدا بگەین بە ئامانجەکانمان، بۆیە کۆبوونەوەکەم ھەڵوەشاندەوە، بەڵام لە داھاتوودا ئەو کارە دەکەین".

ھەروەھا ڤلادیمیر پوتین جەختی لەسەر ئەوە کردەوەکە پێویستە، ئامادەکاریی چڕ بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بکرێت و گوتی: "گرنگە وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و ئەمریکا دەست بە ئامادەکارییەکان بکەن بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın