Ertuğrul Cingil,Ramal Abdullah Mahmood
14 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2018
نیویۆرك – AA
ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی كه به‌ر له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ١٥ی تهمووز و دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه بۆ ئه‌مریكا هەڵاتوون، له‌و ماڵانه‌دا ده‌ژین كه به‌هاكه‌یان به سه‌دان هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت و به‌زرترین جۆری ئۆتۆمبێل به‌كارده‌هێنن.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه به‌رده‌سته‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون ئه‌ندامه راكردووه‌كانی فه‌تۆ له ئه‌مریكا له ژیانێكی شاهانه‌دا ده‌ژین.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج ئه‌وه‌یه وێڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی فه‌تۆ كه له‌مێژه له ئه‌مریكا ده‌ژین خاوه‌ن ملیۆنان دۆلارن ئه‌و هەڵاتووانهی فه‌تۆن كه له دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه هەڵاتن و له‌و ماوه كه‌مه‌دا كه ته‌نها دوو ساڵه چۆن چۆنی بوونه خاوه‌ن ئه‌و خانووانه‌ی كه به‌هاكانیان به سه‌دان هه‌زاران دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
شوێنی ژیانی شاهانه‌ی به‌شێك له‌و ئه‌ندامانه‌ی فه‌تۆ له‌لایه‌ن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه گرته‌یان لێ گیراوه.
هاكان شوكر یه‌كێكه له‌وانه كه قاوه‌خانه‌یه‌كی له ناوچه‌یه‌كی ستراتیجی سان فرانسیسكۆ كردووەته‌وه و ئه‌ندامانی فه‌تۆ له‌وێ كۆده‌بنه‌وه. ئه‌و ماڵه‌ی شوكر له ئه‌یلوولی ٢٠١٥ه‌وه گرتوویه‌تی به‌پێی زانیاری نووسینگه‌كانی کڕێن و فرۆشتنی خانووبەرە لە ناوچه‌كه به‌هاكه‌ی ٣ ملیۆنه دۆلار ده‌بێت و كرێی مانگانه‌شی شه‌ش هه‌زارو ٨٥٠ دۆلاره. هه‌روه‌ها گرته‌ی ڤیدیۆیی ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزیش له‌به‌رده‌م ماڵ و قاوه‌خانه‌كه‌ی شوكر گیراون.
عه‌بدولهادی یڵدرم كه ژنبرای عادل ئۆكسوزی هەڵاتووە، له خانوویەکدا ده‌ژی له نیوجێرسی كه به‌هاكه‌ی به ٥٥٠ هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت و له به‌رده‌م خانووه سێ نهۆمیهكهیدا ٣-٤ ئۆتۆمبێلی ماركه جیاوازه‌كان ده‌بیندرێت ئه‌وه جگه له سه‌رنجڕاكێشی شوێنی كاركردنیشی.
جه‌وده‌ت توركیۆڵو كه به "ئوزون جه‌وده‌ت" ناسراوه و به یه‌كێك له‌و كه‌سانه داده‌ندرێت كه نهێنه هه‌ره شاراوه‌كانی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌زانێت و له‌گه‌ڵ "مهبكوره"ی برازای گوله‌ن هاوسه‌رگیری كردووه باس له‌وه ده‌كرێت كه گەنجینەی رێكخراوه‌كه‌ی له‌به‌رده‌سته و له سه‌ر رێنمایی گوله‌ن به‌شداری له چه‌ندین پڕۆژه‌ی بازرگانیدا كردووه.
له په‌نسیلڤانیا و فلۆریدا حه‌وت خانوو به ناوی خێزانی توركیۆڵووهوهن كه سێیان هی توركیۆڵو و هاوسه‌ره‌كه‌ی و چواره‌كه‌ی دیكه‌یش هی منداڵه‌كانیانن و ساڵی رابردوو یه‌كێك له خانووه‌كانی فلۆریدایان به بڕی ١٢٤ هه‌زار دۆلار فرۆشتووه و هێشتاش ئه‌و خانووه‌یان به ناوه‌وه‌یه كه له ئۆرلاندۆیه. هه‌روه‌ها به‌های خانووه‌كانی نێوان كه‌مپه‌كه‌ی فه‌تۆش له نێوان ١٠٠ بۆ ٤٥٠ هه‌زار دۆلاردان.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماری ساكاریا بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی توركیۆڵو و كه‌سوكاره‌كه‌یدا ده‌ركه‌وت ناوبراو ٣٩ موڵكی به ناوه‌وه‌یه كه له ساكاریا ٢٤ شوێن، له ئیستانبوڵ ١١ شوێن، له ئیزمیر ٣ شوێن و له ئهنقهراش یه‌ك شوێنی به‌ناوه‌وه‌یه.
كه‌مال ئۆكسوز کە یەکێکی دیکەیە لە فەتۆچییەکان له شاری ئارلینگتۆن له ویلایه‌تی ڤێرجینیا له خانوویەکدا ده‌ژی كه به هاكه‌ی به یه‌ك ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت و ناوبراو به كرێ له‌و خانووه‌دا ده‌مێنێته‌وه كه كرێی مانگانه‌ی نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار دۆلاره و به‌وه ناسراوه كه له سیناتۆرانی ئه‌مریكی نزیكه.
یوكسه‌ك ئاڵپ ئاسڵاندۆغان له ناوچه‌ی فۆرت لی ویلایه‌تی نیوجێرسی له خانووەیەکدا ده‌ژی كه به‌هاكه‌ی به نزیكه‌ی ٥٤٠ هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
سه‌زایی شابلاك له پهسنیلڤانیا له خانوویه‌كدا ده‌ژی كه به‌هاكه‌ی به نزیكه‌ی ٣٠٠ هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
شابلاك كه چه‌ندین كاروچالاكی رێكخراوه‌كه ئه‌نجام ده‌دات، به‌پێی ماڵپه‌ڕی موڵك و ماڵه‌كان به‌شداری پاره به‌خشینی كردووه له چه‌ند رێككه‌وتێكی جیاوازدا بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی هیلاری كلنتۆن و پارتی دیموكرات.
ئه‌مره ئوسڵوش له شاری فایرفاكسی ویلایه‌تی ڤێرجینا ده‌ژی ماڵه‌كه‌ی به به‌های ٤٠٠ هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
ماڵه‌كه‌ی فاروق تابانیش له ناوچه‌ی سهنتریڤیل له ڤێرجینیا به ٤٧٠ هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
حه‌سه‌ن عه‌لی یورتسهڤهری فەتۆچی له ناوچه‌ی فایرفاكس له ڤێرجینیا له ماڵێكدا ده‌ژی كه به‌هاكه‌ی به‌نزیكه‌ی ٥١٥ههزار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
به‌های ماڵه‌كه‌ی كوڕی عیسا ساراچ، ته‌ڵحه ساراچ له ناوچه‌ی ئاشبورنی ڤێرجینیا به ٥٠٠ هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
ئه‌حمه‌د سه‌عید یایڵاش له ماڵێكی گرانبه‌ها له شاری فایرفاكس ده‌ژی.
ره‌جه‌ب ئۆزكانیش كه له ناوچه‌ی برووكلاین له نیویۆرك له خانوویەکدا ده‌ژی كه به‌هاكه‌ی یه‌ك ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار دۆلاره.
جه‌میل ته‌به‌ر کە یەکێکی دیکەی لە فەتۆچییەکان له ویلایه‌تی تیكساس له خانوویەکدا ده‌ژی كه به‌هاكه‌ی به ٢٠٠ هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.