جيهان

ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کران

- سوپای ئیسرائیل لە ڕێگای ئاسمانی و زەمینییەوە، ژمارەیەک ناوچەی لە باشووری کەرتی غەززە بۆردومان کرد.

Ramzi Mahmud  | 22.02.2026 - نوێکردنەوە : 22.02.2026
ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کران

Gazze

غەززە ــ AA

سەرەڕای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەست، بەڵام سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە ھێرش و بۆردومانەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە.

شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە چڕی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی شاری ڕەفەح باشووری کەرتی غەززەیان بۆردومان کردووە.

ئاماژەیان بەوەشدا کە ھەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی شاری خان یونس باشووری کەرتی غەززە، لەلایەن تۆپخانەکانی ئیسرائیل بۆردومان کراون.

تا ئێستا زیانە گیانی و ماددییەکانی بۆردومانەکان، نەزاندراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥وە لە غەززە، ئاگربەست ڕاگەیاندراوە.

لەو کاتەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە تا ئێستا، ٦١٢ فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون و ھەزار و ٦٤٠ی دیکەیش بریندار کراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın