ژمارەی گیانلەدەستدان بەھۆی برسێتییەوە لە غەززە بەرزبووەوە بۆ ٢٦٦ کەس
- وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، سێ کەسی دیکە بەھۆی برسێتییەوە لە کەرتی غەززە، گیانیان لەدەستداوە.

Gazze
غەززە ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەھۆی برسێتییەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٦٦ کەس.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، سێ کەسی دیکە بەھۆی برسێتییەوە لە کەرتی غەززە، گیانیان لەدەستداوە.
باسی لەوەش کردووە ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەھۆی برسێتییەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٦٦ کەس کە ١١٢یان منداڵن.