ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ٥٣ ھەزار و ٩٧٧ کەس
ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٥٣ ھەزار و ٩٧٧ کەس.
Arbil
غەززە ــ AA
ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٥٣ ھەزار و ٩٧٧ کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتە ١٢٢ ھەزار و ٩٦٦ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری ڕۆژانەی لەباری ژمارەی قوربانیانی جینۆسایدی ئیسرائیل دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، تەرمی ٣٨ فەڵەستینی کە لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون لەگەڵ ١٦٩ برینداری دیکە گەیاندراونەتە نەخۆشخانەی کەرتی غەززە.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ١٨ی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا لەھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆسەر غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ سێ ھەزار و ٨٢٢ کەس و ژماری بریندارنیش، گەیشتووەتە ١٠ ھەزار و ٩٢٥ کەس.
ھەروەھا باسی لەوەش کردووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٥٣ ھەزار و ٩٧٧ کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتووەتە ١٢٢ ھەزار و ٩٦٦ کەس.
