Sinan Doğan
27 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2023
بۆگۆتا - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی دروستبوونی لافاو و رۆچوونی زەوی لە شاری ساوپاولۆ باشووری رۆژھەڵاتی بەڕازیل بەهۆی باران بارینی بەخوڕەوە دروست بوو گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٦٥ کەس.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی شاری ساوپاولۆ بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە بەهۆی ئەو لافاوەی کە لە ١٨ی شوباتەوە کاریگەرییان دروست کردووە، تا ئێستا ٦٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لە ویلایەتەکە تەواو بووە و دەستکراوە بە دیاریکردنی زیانەکان.
پەیمانگای کەشناسی نیشتمانیی بەڕازیل لە ٢١ی شوباتدا بڵاوی کردەوە کە ئەو بارانەی چاوەڕوان دەکرا بە درێژایی مانگی شوبات ببارێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا باریوە، لەبەرئەوە زیانەکە گەورەیە.
سەرۆکی بەڕازیل، لویس ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا لە ٢١ی شوباتدا سەردانی ناوچە کارەساتبارەکەی کرد.
بەهۆی ئەو کارەساتە سرووشتییەوە زیاتر لە دوو هەزار کەس بێ ماڵ و حاڵ بوون و سێ هەزار کەسیش لە ناوچەکە گواستراونەتەوە بۆ ناوچە ئارامەکان.