Çağrı Koşak
13 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2020
ئیستانبوڵ – AA
ژمارەک لایەنی سیاسیی عەرەب ئیدانه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌حرین له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
حزبوڵڵا لە لوبنان، ئیخوان موسلیمین لە میسر و بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل لە بەحرێن كاردانه‌وه‌ی خۆیان نیشان دا به‌رامبه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌حرێن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
حزبوڵڵا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مه‌ی به "چهقۆلێدانێكی ئازابهخش له گه‌لی فه‌ڵه‌ستین" له‌قه‌ڵه‌م داوه.
گوته‌بێژی ئیخوان موسلیمین له میسر، ته‌لعه‌ت فه‌همی رایگه‌یاندووه "ئیدانه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌حرێن له‌گه‌ڵ زایۆنیزمی دوژمن و هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاتانه‌یش ده‌كه‌ین كه پشتگیری له‌مه ده‌كه‌ن. وه‌ك پره‌نیسپ دژبە هه‌ر جۆره ئاساییكردنهوهیهكین له‌گه‌ڵ ئیسرائیل".
هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل له به‌حرێن داوا له جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی كرد ئیدانه‌ی ئه‌م كاره بكه‌ن و ئه‌مه‌ی به "تاوان" له‌قه‌ڵه‌م دا.
به‌حرێن له‌دوای هه‌ریه‌ك له میسڕ، ئوردن و ئیمارات بووه چواره‌م وڵاتی عه‌ره‌بی كه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه.