Mücahit Oktay
11 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2022
نیویۆرك-AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له نهۆمی سێیه‌می باڵه‌خانه‌یه‌كی ١٩ نهۆمی له شاری برۆنكس سه‌ربه نیویۆرك گیانیان له‌ده‌ستدا، بۆ ١٧ كه‌س به‌رز بوویه‌وه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی برۆنكس، ئێریك ئاده‌مز، له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له ئه‌نجامی ئه‌و ئاگره‌دا كه دوێنێ به‌هۆی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی كاره‌باییه‌وه كه‌وته‌وه، ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه هه‌شتیان منداڵن.
ئێریك ئاده‌مز باسی له‌وه‌شكرد زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له باڵه‌خانه‌كه‌دا ده‌ژین، ئه‌و كۆچبه‌ره موسڵمانانه‌ن كه له گامبیاوه هاتوون و رایگه‌یاند: "به‌پێی رێكاره گونجاوه‌كان به باوه‌ڕه‌كه‌یان ته‌رمه‌كان به‌ڕێ ده‌كرێن". جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه ئه‌وانه‌ی كه رزگاریان بووه، بێ ئه‌وه‌ی ته‌مشای ئه‌وه بكرێت كه كۆچبه‌رن، هاوكاریی ده‌كرێن.
لای خۆیه‌وه ئه‌فسه‌ر له فه‌رمانگه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی نیویۆرك، دانیه‌ڵ نیگرۆ، باسی له‌وه كرد دۆخی ته‌ندروستیی ١٥ له‌برینداره‌كان مه‌ترسیداره و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه به داخه‌وه ره‌نگه ئه‌و ژماره‌یه زیاد بكات.
هاوكات له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه:
"ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك، ئێریك ئاده‌مز كردووه و پرسه و سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی ئه‌و ئاگره دڵته‌زێنه‌ی له برۆنكس كه‌وتووه‌ته‌وه، گه‌یاندووه".