Mücahit Oktay
10 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2022
نیویۆرك – AA
هۆكاری ئه‌و ئاگره‌ی له باڵه‌خانه‌یه‌كی ناوچەی برۆنكس سەربە شاری نیویۆرك رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا كه‌وته‌وه كه بەهۆیەوە ١٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا كه نۆیان منداڵن، بۆ تێكچوونی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی كاره‌بایی (هیته‌ر) یه‌كێك له شوققهكانی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كۆمیسه‌ری فه‌رمانگه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی نیویۆرك، دانیال نیگرۆ له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، تێكچوونی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی كاره‌بایی بووه‌ته هۆی ئه‌و ئاگره‌ی له باڵه‌خانه‌یه‌كی ١٩ نهۆمی كه‌وته‌وه له گەڕەکی ترێمنۆنت له ناوچەی برۆنكس.
دانیال نایگرۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌وه ١٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه نۆیان منداڵ بوون و گوتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ده‌رگای ئه‌و شوققه‌یه كراوه بووه كه ئاگره‌كه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه به‌خێرایی دوكه‌ڵه‌كه چووه‌ته نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه و به‌م هۆیه‌وه زیاتر له ٦٠ كه‌س ژه‌هراوی بوون".
هه‌روه‌ها له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی نیویۆرك-ه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه دراوه، منداڵه‌كان ته‌مه‌نیان ١٦ ساڵ و خوار ئه‌و ته‌مه‌نه بووه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له باڵهخانهكهیشدا ده‌ژین ئه‌و موسڵمانانه‌ن كه له كۆماری گامبیا رۆژئاوای کیشوەری ئەفریقاوه هاتوون.
٦٣ كه‌س كه له‌و باڵه‌خانه‌یه‌دا گیریان خواردبوو برینداربوون و برینی ٣٢ كه‌سیان سه‌خته.
پێشتر دانیال نیگرۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا بوو كه زۆربه‌ی برینداربووان له نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه دابوون و له رێگای تیمهكی ٢٠٠ كه‌سییه‌وه هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه ده‌ده‌ن.
لای خۆیشییه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی نیویۆرك هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی ١٩ كه‌س كه نۆیان منداڵن به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌وه پشتڕاست كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه ده‌یان كه‌سی دیكه‌یش له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن.