Hamdi Yıldız
10 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2022
عه‌ده‌ن – AA
لیژنه‌ی نیشتمانیی بۆ لێكۆڵینه‌وه لە بانگەشەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له یه‌مه‌ن رایگه‌یاند كه له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌ی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له ٢٠٢١ لە یه‌مه‌ن ئەنجامدراون، ٤٠٣ مه‌ده‌نی كوژراون و ٧٦٨ی دیكه‌یش برینداربوون.
لیژنه‌ی نیشتمانیی بۆ لێكۆڵینه‌وه لە بانگەشەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ کە لیژنەیەکی حکوومییە و بارەگاکەی لە شاری عەدەن-ە له راپۆرتێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێرشی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ بۆسه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له ٢٠٢١ زیادی كردووه.
ساڵی رابردوو به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه، ٤٠٣ مه‌ده‌نی کوژراون لەنێویاندا ٣٠ ژن و ٤٨ منداڵ، هه‌روه‌ها ٧٨٦ كه‌س برینداربوون كه ٨٥یان ژن و ١٦٧یان منداڵ بوون.
له راپۆرتەکەدا ئاماژه به‌وه دراوه كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی مین و تهقهمهنییهكانیشدا، ٢٩٦ مه‌ده‌نی کوژراون.
لیژنه‌ی نیشتمانیی بۆ لێكۆڵینه‌وه لە بانگەشەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ باسی له‌وه نه‌كردووه كه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشانه چ لایه‌نێك بوون.