ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه له نیویۆرك گیانیان له‌ده‌ستداوه هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
- له كاتێكدا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له ویلایه‌تی نیویۆرك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتۆته هه‌زار و ٥٥٠ كه‌س، له‌ناو شاری نیویۆرك زیاتر له هه‌زار تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
New York
نیویۆرك – AA
له كاتێكدا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له ویلایه‌تی نیویۆرك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتۆته هه‌زار و ٥٥٠ كه‌س، له‌ناو شاری نیویۆرك زیاتر له هه‌زار تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی دوا ئاماره‌كانی زانكۆی جۆنز هۆپكینس له شاری نیویۆرك، هه‌زار و ٩٦ تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له ١٢ كاتژمێری رابردووش‌دا، هه‌شت هه‌زار و ٦٥٥ حاڵه‌تی دیكه له‌سه‌رتاسه‌ری ویلایه‌تی نیویۆرك كه ٤٤ ناوچە له‌خۆده‌گرێت تۆماركراون، به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبووان له ٦٧ هه‌زار و ٣٨٤ كه‌سه‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٧٦ هه‌زار و ٤٩ كه‌س.
به تۆماركردنی ١٨ هه‌زار و ٦٩٩ حاڵه‌ت ویلایه‌تی نیوجێرسی به دوای نیویۆركدا دێت و به تۆماركردنی هه‌شت هه‌زار و ٤٦٠ حاڵه‌تیش كالیفۆرنیا له ریزی سێیه‌مدا جێگه ده‌گرێت.
له ١٢ كاتژمێری رابردوودا، ٧٣٠ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مریكا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه مردوون له‌و وڵاته له سێ هه‌زار و ١٧٠ كه‌سه‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ سێ هه‌زار و ٩٠٠ كه‌س. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌نجامی ٢٤ هه‌زار و ٤٢٥ تێست پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه، به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبووان به‌و په‌تا جیهانگیره گه‌یشتۆته ١٨٩ هه‌زار و ٣٥ كه‌س.
زانكۆكه له كاتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ژماره‌ی تووشبووان له سه‌رتاسه‌ری جیهان گه‌یشتۆته ٨٥٨ هه‌زار و ٧٨٥ كه‌س، تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌روه‌ها ٤٢ هه‌زار و ١٥١ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.