سياسەت, جيهان

گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ئەنجامدا

لە میانی پەیوەندییەکەدا، ھەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان و پێشخستنی ھەماھەنگیی بەرگریی کراوە.

Ahmet Sertan Usul  | 11.01.2022 - نوێکردنەوە : 26.01.2022
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ئەنجامدا

Ankara

ئەنقەرە - AA

گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، باڵیۆز ئیبراھیم کاڵن، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، جاک سەڵیڤەن، ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییەکەدا، ھەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان و پێشخستنی ھەماھەنگیی بەرگریی کراوە.

لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، لە چوارچێوەی پرسە جیھانی و ناوچەییەکاندا راگۆڕینەوە سەبارەت بە قەیرانی ئۆکراینا، خۆپیشاندانەکانی کازاخستان، پێواژووی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەرمینیا و دوایین پێشھاتەکانی ئەفغانستان، بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا و ئیتیۆپیا کراوە.

راشگەیەندرا کە باس لە وردەکاری و سەردێڕەکانی میکانیزمی ستراتیژیی ھاوبەشی نێوان تورکیا و ئەمریکا کە لەسەر رێککەوتوون کراوە.

ھەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئاماژە بەوەش کراوە کە پێویستە قەیرانی ئۆکراینا لە رێگەی دیالۆگ و ھەماھەنگییەوە چارەسەر بکرێت و تورکیا ئامادەی ھەموو جۆرە ھەماھەنگییەکە لەسەر ئەم پرسە<

هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو کە تورکیا گرنگی بە پاراستنی یەک پارچەیی خاکی ئۆکراینا دەدات.
سەبارەت بە رووداوەکانی کازاخستان، لەمیانی پەیوەندییەکەدا، جەخت لەسەر گرنگیی زوو ئارامکردنەوەی رووداوەکان بۆ ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە کراوەتەوە و باس لە ھەوڵەکانی تورکیا لە چوارچێوەی رێکخراوی دەوڵەتە تورکەکان کراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın