Zana Natık Kerem
21 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2023
ھەولێر – AA
سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئاووھەوا، بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماریی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، عەبدولـلەتیف رەشید بەسەرۆکایەتی شاندێک بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوتووە، ئەوەیش بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئاووھەوا.
کۆنگرەی ئاووھەوا لە نیویۆرک، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە رێکخراوە و لە ٢٢ی ئەم مانگە دەست پێ دەکات و تا ٢٤ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیھان بەشداری لە کۆنگرەی ئاووھەوا لە نیویۆرک دەکەن کە تیایدا پرسەکانی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی ئاووھەوا تاوتوێ دەکەن.