وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و چین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا تاوتوێی دوایین پێشھاتەکانی کازاخستانیان کرد
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چین، ڤانگ ییی، دوایین پێشھاتەکانی کازاخستانیان تاوتوێ کرد.
Moskova
مۆسکۆ - AA
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چین، ڤانگ ییی، دوایین پێشھاتەکانی کازاخستانیان تاوتوێ کرد.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیاوە بڵاوکراوەتەوە، لاڤرۆرڤ و ڤانگ لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوانیاندا، پاڵپشتیی بەھێزی خۆیان بۆ ئیدارەی کازاخستان بۆ سەرلەنوێ بەرقەرارکردنی سستەمی دەستووری لە وڵاتەکە، دووپاتکردەوە.
لە میانی پەیوەندییەکەدا، نیگەرانی لە کاریگەریی ھێزە دەرەکییەکان لەسەر رووداوەکانی کازاخستان، خرایەڕوو و ئاماژە بەوە کراوە کە سەرکۆماری کازاخستان قاسم جۆمەرت تۆکایێڤ، ھەنگاوی پێویستی لە کاتی پێویست لە دژی ھەڕەشەکان گرتووەتەبەر.
وەزیری دەرەوەی چین ڤانگ ییی، لە مایانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، بە ئەرێنی ھەڵسەنگاندنی بۆ ئەو رێکارانەی کە ھێزی ئاشتیی سەر بە رێکخراوی ھاوپەیمانی ئاسایشی کۆمەڵەیی لە کازاخستان کردووە و سەرنجی بۆ گرنگیی رێکخراوی ھەماھەنگیی شانگھای بۆ دابینکردنی ئاسایش لە ئۆراسیا و ناوەڕاستی ئاسیا راکێشا.
لاڤرۆڤ، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا زانیاری سەبارەت بە کۆبوونەوە ئەمنییەکانی رووسیا لەگەڵ ئەمریکا کە لە جنێڤ دەستیپێکردووە و ئەوانەی کە لەگەڵ ناتۆ دەستپێدەکات، بە ڤانگ دا.