Ahmet Furkan Mercan
28 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2022
تۆکیۆ - AA
حکوومەتی ژاپۆن مووشەکی ئاراستەکراوی زەمین-ئاسمان لە دوورگەی یۆناگونی کە ١١٠ کیلۆمەتر لە تایوانەوە دوورە جێگیردەکات.
ژاپۆن بەهۆی زیادبوونی هەژموونی هەرێمیی چین و چالاکییە مووشەکییە هەڕەشەئامێزەکانی کۆریای باکوورەوە، ئامادەکاری دەکات بۆ بەهێزکردنی هێزی بەرگریی نیشتمانیی.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ژاپۆن، ئائۆکی کاتیشی ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی بۆ بەرگرییکردن لە دوورگە دوورەکانی، توانا سەربازییەکانی بەهێز دەکات.
ئائۆکی کاتیشی باسی لەوە کرد کە لەو چوارچێوەیەدا، یەکەی مووشەکیی ئاراستەکراوی زەمین-ئاسمان لە دوورگەی یۆناگونی کە ١١٠ کیلۆمەتر لە تایوانەوە دوورە جێگیردەکرێت.
یۆناگونی کە لە باشووری رۆژئاوای ناوچەی کارگیڕیی ژاپۆنە، دەکەوێتە رۆژئاوای ئەو دوورگانەی بە ''دوورگەکانی نانسێی'' ناسراون.