Ahmet Furkan Mercan
10 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2023
تۆکیۆ – AA
ژاپۆن لە دوورگەی میاکۆ کە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و نزیکە لە گەرووی تایوان مووشەکی پاتریۆت (PAC-3)ی جێگیر کردووە.
سکرتێری سەرۆکی کابینە(ی حکوومەت)ی ژاپۆن، ماتسونۆ هیرۆکازو رایگەیاند، هێزەکانی بەرگریی خودی ئاسمانیی ژاپۆن (ASDF) مووشەکی پاتریۆت (PAC-3)یان لە دوورگەی میاکۆ لە ویلایەتی ئۆکیناوا جێگیر کردووە.
ماتسونۆ هیرۆکازو سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی نیشتمان و بە ئامانجگرتنی ئەو مووشەکە بالیستییە دوورمەودایانەی ئەگەری هەیە لەلایەن کۆریای باکوورەوە ئاراستە بکرێن، ئەم بڕیارەیان داوە.
میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویان کردووەتەوە ئەم جۆرە مووشەکە لە دوورگەکانی ئیشیگاکی و یۆناگونی کە دەکەونە هەمان ناوچە جێگیر کراون.
هەریەک لەم دوورگانە بە نزیکترین شوێن لە گەرووی تایوان دادەندرێن.